یەکێک لە قوتابخانەکانی رۆژئاوای کوردستان - وێنە: ئاژانسەکان
پڕۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد
964+
پێشەوا محەمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە دەرگای قوتابخانەکان لە رۆژئاوای کوردستان کرایەوە و زیاتر لە 863 هەزار قوتابی چوونەوە قوتابخانەکانیان.
لە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا چوار هەزار و 130 قوتابخانە بوونیان هەیە.
دەستەی پەروەردە و زانستی خۆبەڕێوەبەری باکوور رۆژی 3.9.2023ـی وەک دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە دەستنیشان کردبوو.
خوێندن لە تەواوی قوتابخانە و زانکۆکانی رۆژئاوای کوردستان بە زمانی کوردییە.