بە 53 گوند یەک کتێبخانەیان هەیە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بە 53 گوندی ناحیەی شەمامک تەنیا یەک کتێبخانەیان هەیە و هاوڵاتیەک لەسەر ئەرکی خۆی دروستیکردووە.
محەمەد زرار خوێندکاری دکتۆرایە لەبەشی یاسا و خەڵکی گوندی شێخ شێروانە لە دووری 40 کیلۆمەتری شاری هەولێر، ئەو خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی کتێبخانەکەیە بۆ 964 وتی، “لە ژوورێکی قوتابخانەیەک ئەو کتێبخانەیەمان دروستکردووە و دوو هەزار کتێب لەخۆ دەگرێت”.
محەمەد زرار دەڵێت، لەماوەی ساڵێک و چوار مانگ هەزار و 200 کەس سەردانی کتێبخانەکەیان کردووە و ناویان لە تۆماری کتێبخانەکە تۆمارکراوە.
کتێبخانەکەی گوندی شێخ شێروان چەندین سەرچاوەی بوارەکانی منداڵان، ئاینی، فەرهەنگ، یاسایی، رۆمان و مێژوویی و چەندین بواری دیکە لەخۆ دەگرێت.
شێخ شێروان سەر بە ناحیەی شەمامکە، لە ساڵی 2001 ئاوەدانکراوەتەوە و 110 ماڵە و 700 کەسی لێدەژیت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی
+2