لە خەبات خنکاو و لە گوێر تەرمەکەی دۆزرایەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
تەرمی مێرمنداڵەکەی هەولێر کە لە زێی گەورەی قەزای خنکا بوو، پاش دوو رۆژ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی غەواس لە گوێر دۆزرایەوە.
منداڵەکە ناوی عەبدولسەلام سەباح-ە و تەمەنی 11ساڵە، رۆژی هەینی لەگەڵ كەسوكارەكەی چووبووە سەر زێیەكە و مەلەوانیی كردبوو، پاشان لە ئاوەكەدا خنكا.
رائید ئامانج محەمەد، بەرێوبەری بەرگری شارستانی خەبات بە 964ی وت، “منداڵەکە لە نزیک گوندی مەلا عومەر ویستوویەتی مەلەوانی بکات، بەڵام دواتر نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات و لە ئاوەکەدا خنکاوە”.
وتیشی، “ئەمرۆ کاتژمێر 9:30 بەیانی لە نزیک گوێر تەرمی منداڵەکە دۆزراوەتەوە و لە ئاودا دەرهێنراوە”، منداڵەکە دانیشتووئ گەڕەکی مامزئاوا-یە لە هەولێر.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا