مەشقەکانی هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئەمڕۆ عێراق یاریی کۆتایی دەکات
+964
ژووری هەواڵ
ئەم باشنیوەڕۆیە یارییەکی گرنگ چاوەڕێی هەڵبژاردەی عێراق دەکات، ئەگەر بیباتەوە دەبێتەوە پاڵەوانی جامی شای تایلەند.
عێراق بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوان دەبێت لە هەڵبژاردەی تایلەند بباتەوە لەو یارییەی لە شاری (چەنگ مای) بەڕێوەدەچێت لە کاتژمێر 4:30 ئەم پاشنیوەڕۆیە بە کاتی خۆمان.
پێش ئەم یارییە عێراق بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە هیندستانی بردبووەوە، پاش ئەوەی لە کاتی ئاسایی یارییەکەدا دوو بە دوو گۆڵ یەکسان بوون، تایلەندیش لە لوبنانی بردبووە ئینجا گەیشتە یاریی کۆتایی.
تا ئێستا عێراق و تایلەند 19 جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە و عێراق 11 جاریان براوە بووە و پێنج جاریش یەکسان بوون، سێ جارەکەی تر بۆ تایلەند بووە.
کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دەڵێت بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی بکات بۆ ئەوەی چانس بدات بە هەموو یاریزانەکان.