کرێکارێکی ئەندازەی پارکەکان لەکاتی چاندنی دار. وێنە:ئەندازەی پارکەکان.
دەدۆنیا و سیسەم زۆرترینن
لە هەولێر 155 هەزار دار و گوڵ ئامادەکراون بۆ چاندن
964+
فەهمی نەبی
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، ئەمساڵ توانیومانە 155 هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆر ئامادەبکەین بۆ چاندن.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بۆ 964 وتی، تا ناوەڕاستی مانگی 10 دار و گوڵ چاندن بەردەوام دەبێت، ئامانجەکە ئەوەیە ئەمساڵ ببێتە 100 هەزار دار و گوڵ، بەڵام ئەو رێژەیەی بەرهەمهاتووە زۆرە و بەشێکیان بۆ ساڵی ئایندە دەیچێنین.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، “خاوەنی سێ نەمامگەین و ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری داری سیسەم و دەدۆنیامان بەرهەمهێناوە”.
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، ئەو دارانەی ئەمساڵ چاندوومانە لە 93 شوێنی هەولێر بوون.