ئاسۆ رۆسته‌م بۆ 964: یانەی شوڕته ده‌ستبه‌ردارم نابن
964+
هۆگر عه‌دنان
ئاسۆ رۆسته‌م یاریزانی ناسراوی تۆپی پێ و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شوڕته، له لێدوانه تایبه‌ته‌كانی بۆ 964 رایگه‌یاند، یانه‌ی شوڕته ده‌ستبه‌رداری نابێت.
ئاسۆ له چه‌مچه‌ماڵه‌وه بۆ په‌یامنێر 964 قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، چه‌ند ئۆفه‌رێكی له یانه‌كانی سعودیه بۆ هاتووه، هه‌روه‌ها چه‌ند یانه‌یه‌كیش له كوردستان هه‌وڵیان داوه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، به‌ڵام یانه‌ی شوڕته مافی ده‌ستبه‌رداربوونی پێناده‌ن، كه هێشتا ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ماوه.
ئاسۆ رۆسته‌م وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی شوڕته نازناوی خولی عێراقی به‌ده‌ست هێنا.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا