دوو کەسی دیکە لە زێی گەورە خنکان

964+

ژووری هەواڵ

بەرگری شارستانی هەولیر رایگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی شاری هەولێر لە زێی گەورە خنکان.

سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەلێر بۆ 964 وتی، لە دوو شوێنی زێی گەورە ئەو کەسانە خنکاون، یەکێکیان لە قەزای خەبات نزیک گوندی زەنگەل بووە، ئەوەی دیکەیان لە گوندی مەنداوە بووە.

بەوتەی سەرکەوت کاڕەش، یەکێک لەو هاوڵاتیانە تەمەنی 13 ساڵ بووە ئەوەی دیکەیان تەمەنی 17 ساڵ بووە.

زانیارییەکانی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، هێشتا تەرمی ئەو دوو هاوڵاتیە نەدۆزراوەنەتەوە، یەکێکیان خەڵکی گەڕەکی مامزاوەی هەولێرە و ئەوەی دیکەیان خەڵکی ناحیەی دارەشەکرانە لە سنووری هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی بوو بە سێیەم حاڵەتی خنکان لە زێی گەورە، دوای ئەوەی کەسێکی دی تەمەن 39 ساڵ کە دانیشتووی هەولێر بوو دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سۆرک لە قەزای ئاکرێ خنکا.