نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان: سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە شاری هەولێر دەست بەسەر نزیکەی حەوت کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا، کە لە جۆرەکانی کریستاڵ، حەشیش، ماریجوانا و تلیاک بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.9.2023، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە شاری هەولێر سێ کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کردووە.

لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانەدا، دەست بەسەر بڕی شەش کیلۆ و 700 گرام مادەی هۆشبەر و یەک هەزار شیت حەبی ترامادۆڵ و 10 شیت میتادۆندا گیراوە.

سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران

سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران

میتادۆن و ترامادۆڵ دوو جۆر دەرمانن، کە دەتوانرێت وەک مادەی هۆشبەریش بەکاربهێندرێن.

بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەولێریان کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە.