تاکسییەک چووە سایدی بەرامبەری و شۆفێرەکەی بریندارە
964+
رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی
کەمێک بەر لە ئێستا لە رێگای عەربەت ـ سلێمانی تاکسییەک لە سایدی خۆیەوە چووە سایدی بەرامبەری و خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا.
چاودێر تەها، ئەفسەری هاتوچۆی عەربەت بە 964ی راگەیاند، شۆفێری تاکسییەکە بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
ئەو ئەفسەرەی هاتوچۆ وتیشی، هۆکاری رووداوەکە تیژڕەویی تاکسییەکە بووە.
+2