ئامێدى به‌و نه‌خۆشخانه‌ 100 ته‌ختیه‌ پێویستى به‌ دهۆك نامێنێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یه‌كه‌مجار نەخۆشخانەیه‌كی 100 تەختی له‌ قه‌زاى ئامێدى دروست ده‌كرێت ده‌كه‌وێته‌ کۆمەڵگای هێتوت و 80%ی كاره‌كانى تەواوە بووە.

پرۆژەکە لە ساڵی 2020 دەستیپێکردووە، لەسەر رووبەری 21 هەزار و 500 مەتر چوارگوشە و بە گوژمه‌ی 43 ملیۆن دۆلار، لە لایەن دوو کۆمپانیانه‌وه‌ دروستده‌كرێت.

نەخۆشخانەکە لە چوار نهۆم پێکهاتووە، پێنج بەش لەخۆدەگرێت، له‌ناویاندا شوێنى تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ دروستكراوه‌.

دکتۆر ئیبراهیم حەسەن، بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، بەم نزیکانە نەخۆشخانەی 100 تەختی لە کومەڵگای هێتوت دەکرێتەوە.

وتیشی “هەموو پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی و چارەسەری و خزمەتگوزاری لەو نەخۆشخانەیه‌ ئەنجام دەدرێت و لەمەودوا پێویست ناكات نه‌خۆش بچێته‌ نەخۆشخانەكانی دهۆک”.

بەقسەی ئەو بەرێوەبەرە، ئەمڕۆ پێنچ شەممەش نەخۆشخانەیەکی تایبەتى ئەهلی له‌ قه‌زاكه‌یان دەکرێتەوە کە گەورەترین نەخۆشخانەیەو لە ناحیەی شیلادزێ دروستكراوه‌.

وتیشی “نه‌خۆشخانه‌كه‌ 40 تەخت لە خۆدەگرێت”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن