بەشێک لە یەکەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە سیتەکی سلێمانی - وێنە: 964
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سینگڵەکان بێهیوا دەکات
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەو سینگڵانە لە وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان بێهیوا دەکات کە فۆڕمەکەیان پڕکردوەتەوە یان دەیانەوێت پڕی بکەنەوە.
وەزارەتەکە لە 8.8.2023 فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکەی راگەیاند بە بێ پیشەکی و بە قیستی 25 ساڵ و پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش تا 1.12.2023 بەردەوام دەبێت.
مەریوان مەلا حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە 964ی راگەیاند، سینگەڵەکان دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بەڵام چانسی وەرگرتنی یەکەیان زۆر کەمە، چونکە خاڵ کەم بەدەستدەهێنن و خێزانەکان لەپێشیانەوەن.
وتیشی، “تا ئێستا نازانین چەند سینگڵ ئەو فۆڕمەیان پڕکردووەتەوە و جیانەکراوەتەوە”.
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە نزیکەی 18 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.