فێستیڤاڵی تۆپی پێی كه‌مپه‌كان كۆتایی هات و ئه‌مڕۆش سه‌یری فایناڵی مۆندیال ده‌كه‌ن
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
فێستیڤاڵی تۆپی پێی كه‌مپه‌مانی پارێزگای هه‌ولێر كۆتایی هات، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ وه‌رزشوانانی كه‌مپه‌كان له شاشه‌ی گه‌وره‌وه سه‌یر یاریی كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ بكه‌ن.
فێستیڤاڵی یاریی فوتساڵ “تۆپی پێی ناو هۆڵه‌كان” بۆ تیپی كه‌مپه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به به‌شداریی تیپی كه‌مپه‌كانی (دارەشەكران، بەحركە، قوشتەپە، دیبەگە، حەسەن شام، باسرمە، خازر، هەرشەم و كەورگۆسك) له رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه له لایه‌ن مانگی سووری قه‌ته‌ڕی به هاوكاری ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی و لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی رێكخرا.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه له هۆڵی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، یاریی كۆتایی به ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمێك ئه‌نجام درا.
له یاریی كۆتاییدا تیپی داره‌شه‌كران به 1-0 گۆڵ له تیپی كه‌مپی به‌حركه‌ی برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
رێباز سلێمان، یاریزانی كەمپی دارەشەكران بۆ 964+ وتی: “یارییه‌كه بۆ ئێمه قورس بوو، به‌ڵام توانیمان له دواخوله‌كه‌كاندا گۆڵی بردنه‌وه تۆمار بكه‌ین، ئێمه له كه‌مپه‌كه‌مان یاریگه‌مان نییه، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك یاریزانی گه‌نجی به‌توانای هه‌یه و توانیمان ببینه پاڵه‌وان”.
فێستیڤاڵه‌كه له ژێر ناوی “له قه‌ته‌ڕه‌وه بۆ هه‌موو دنیا” بوو، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ڕ.
هاوڕێ ئیحسان سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر و دهۆكی رێكخراوی مانگی سووری عێراقی، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هه‌موو كه‌مپه‌كانی سنووری هه‌ولێر شاشه‌ی گه‌وره داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزشوانان و هه‌وادارانی تۆپی پێ سه‌یری یاریی كۆتایی مۆندیال بكه‌ن.
وتیشی: “سازدانی فێستیڤاڵه‌كه و دانانی شاشه‌كان بۆ كه‌مپه‌كان بیرۆكه‌ی من بوو، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌مپه‌كان له وه‌رزش و یاریی كۆتایی مۆندیال بێبه‌ش نه‌بن، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیشمان بۆ ئه‌م كاره كردووه”.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه خولی وه‌رزشی بۆ تیپ و وه‌رزشوانانی كه‌مپه‌كان رێك بخرێت، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ئه‌م كاره‌یان بۆ رێكخراوه.
به هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا و دواتر به هۆی شه‌ڕی دژ به داعش، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو كۆچبه‌ر و ئاواره روویان كرده هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه به پێی راپۆرتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018.