وێنه: سۆشیال میدیا
ژنە نەعل وەشێنەكه‌ى به‌غدا حوكمدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخی به‌غدا سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و 20 رۆژ له دژی كچه مۆدێلێك و هاوڕێكه‌ی ده‌ركرد كه هێرشیان كردبووه سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ و به نه‌عل و پێڵاو لێیان دابوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه، بڕیاردراوه به سزادانی تۆمه‌تبار شه‌هد تائی و هاوكاره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرایه‌وه و دانیان به تاوانه‌كانیاندا نا، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ له كاتێكدا ئه‌فسه‌ره‌كه له ئه‌ركدا بووه.
ئه‌م بڕیاره به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی ماده‌ی 38/ دووه‌می یاسای هاتوچۆ ژماره 8ی ساڵی 2019 ده‌رچووه.
كۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، شه‌هد تائی و هاوڕێكه‌ی به پێڵاو و نه‌عل هێرشیان كرده سه‌ر رائید موهه‌نه‌د جه‌میل ئه‌فسه‌ری هاتوچۆ، له كاتێكدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا لێپرسینه‌وه‌ی له ئه‌نجامدانی سه‌رپێچیه‌كی شه‌هد تائی كردبوو، ئه‌م رووداوه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
رۆژی 28.7.2023 پۆلیسی عێراق شه‌هد تائی و هاوڕێكه‌ی ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ و ره‌وانه‌ی دادگا كرا.