بەشێک لە گوندەکانی خانەقین قیرتاو دەکرێن

964+

زینوێ حەسەن

بەشێک لە گوندەکانی قەزای خانەقین رێگاکانیان کەڵکی نەماوە و دەستکراوە بە قیرتاوکردنیان.

قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت،  بە قیرتاو کردنی رێگای ئەو گوندانە هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسان دەکات و لە وەرزی زستانیشدا ئەو ئاستەنگەی بۆ هاتوچۆی قوتابیانی ئەو گوندانە دروست دەبوو نامێنێت.

دلێر سایە قایمقامی خانەقین بە 964ـی وت، بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار رێگای گوندەکان قیرتاو دەکرێن.

هەریەک لە گوندەکانی عەلی مراد، دەکەی خواروو، گوندی کەڵهوڕ، گوندەکانی پەڵکانە و یوسف بەگ رێگاکانیان قیرتاو دەکرێت.

قایمقامی خانەقین وتیشی، خراپی رێگای ئەو گوندانە گرفتی بۆ هاتوچۆی ئەو مامۆستایانەی کە لە شارەوە دەچن بۆ وانەوتنەوە لەو گوندانە دروستکردووە، بۆیە رێگاکە چاکدەکەن و بۆ ئەوەی بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن.