گەنجێک ماوەی سێ مانگە بێسەروشوێنە

964+

سیروان خورسید – دوزخورماتوو

ھاوڵاتیەکی دانیشتووی ئاوایی مەنسوری ناۆچەی ھەفتەغار لەسنوری نیوان قەزای داقوق و دوزخورماتوو ماوەی سێ مانگە بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی داواکارن ھەر کەسێک بینیویەتی ئاگاداریان بکاتەوە،

964 لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەردو سنووری دوزخورماتوو داقوق قسەی کرد ئەوان دەڵێن ماوەی سێ مانگە لەگەڕان بەردەوامن و هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتوە.

دایکی محەمەد قسه بۆ 964  دەکات و دەڵێت: قەت نەبووە کوڕەکەیان شەوێک دیار نەمێنێت بەڵام ئەمجارە نازانین چی بەسەر هاتووە و تۆزێک نەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە.

وتیشی، کوڕەکەیان تەمەنی 26 ساڵە و سەڵتە نە تەسکەرە و نە پارەشی لەگەڵ خۆی هەڵنەگرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی