ئەوانەی دەبنە مامۆستای خۆبەخشی ئایینی دەبێت تاقیکردنەوە بکەن

964+

پێشەوا محەمەد

ئەوانەی دەیانەوێت ببنە مامۆستای خۆبەخشی ئایینیی دەبێت تاقیکردنەوەیەک بکەن. ئەوە رێنمایی وەزارەتی ئەوقافە.

جگە لەوەش دەبێت هەڵگری بڕوانامەی مەلایەتی باوەڕپێکراو بن یان دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگایەکی ئیسلامی بن.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 1000 مامۆستای خۆبەخشی ئایینی هەیە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لە وەزارەت تاقیکردنەوە بەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت ببنە مامۆستای خۆبەخش و پێویستە لە تاقیکردنەوە زانستییەکەدا سەرکەوتوو بن.

وتیشی، “کاری مامۆستایانی بەڕێزی خۆبەخش وەک ھەر مامۆستایەکی میلاکی وەزارەت خزمەتکردنی مزگەوت و مسوڵمانان و ئایینی پیرۆزی ئیسلامە”.