هاوڵاتیانی سێگردکان دوو مانگیان ماوە ببنە خاوەنی هۆڵی فریاکەوتن
964+
پێشەوا محەمەد
نەخۆشخانەکەی ناحییەی سێگردکان فراوان دەکرێت و بۆ یەکەم جارە دەبێتە خاوەنی هۆڵی فریاکەوتنی خێرا.
پێشتر هاوڵاتیانی سەنتەری سێگردکان و 10 گوندی دەوروبەری بۆ حاڵەتی خێرا دەبوو بچنە دەرەوەی ناحییەکەیان.
964 دەزانێت لە ئێستادا نۆژەنکردنەوە و فروانکردنی نەخۆشخانەکە لە بوواری جیبەجێکردندایە و دوو مانگی دیکە تەواو دەبێت.
بەکر فەیسەڵ، بەڕێوەبەری ناحییەی سێگردکان بە 964ـی وت، “نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنەکە وەزارەتی تەندروستی دەیکات و هاوکارییەکی زۆرباشی هاوڵاتیانە لە سنوورەکە”.
وتیشی، “جگە لە هۆڵی فریاکەوتن ژووری تاقیگە و کارمەند و پزیشکیشی بۆ دروست دەکرێت”.
سێگردکان ناحییەیەکی سەر بە قەزای دهۆکە.