نەخشەی داخستنی ئەو شەقامەی سلێمانی.گرافیک.964
شەقامێکی دیکە دیاریکراوە
شەقامێکی سلێمانی دادەخرێت
964+
توانا نەقی
بەمەبەستی کارکردن لە شەقامی کارێزەوشک لە سلێمانی رۆیشتن لە شەقامی دابانی ئەو گەڕەکە دادەخرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە 4.9.2023ـەوە لە کاتژمێر 7:30 بەیانی شەقامی دابان لە کارێزە وشک دادەخرێت.
داخستنەکە بەمەبەستی فراوانکردنی شەقامی دابان دەبێت لە کارێزەوشک لەبەردەم مزگەوتی شەفیق بەگ بە ئاراستەی شوقەکانی کارێزەوشک.
شۆفێران دەتوانن شەقامی پشت مزگەوتی شەفیق بەگ بەکار بهێنن.