له‌ بازاڕى سلێمانى ته‌قه‌ له‌كارمه‌ندێكى هاتوچۆ كرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەناوەڕاستی بازاڕی شاری سلێمانی کەسێک تەقە لە مەفرەزەیەکی هاتوچۆ دەکات و دواتر دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی تۆمارکردنی سەرپێچی بۆ شۆفیرێک کە خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە بووە، بەوتەی وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی “پێشمەرگەیە” تەقە لە پۆلیسێکی هاتوچۆ دەکات.

رائید بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ركى سه‌راى شارى سلێمانى، كاتێك كارمه‌ندێكى هاتوچۆ به‌هۆى سه‌رپێچیه‌كه‌وه‌ ئۆتۆمبێلێك راده‌گرێت، شۆفێره‌كه‌ داده‌به‌زێت‌ و ده‌ستڕێژى گوله‌ به‌سه‌ر كارمه‌ندێکی هاتوچۆ ده‌كات”.

بەوتەی رائید بەهمەن عەبدوڵا، “ئەو کەسەی تەقەی کردووە پێشمەرگەیە و دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیس دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەیە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی