“وەک مامۆستای هاوپیشە بمانکەن بە هەمیشە”
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی وانه‌بێژ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گردبوونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن بكرێن به مامۆستای هه‌میشه‌یی.
مامۆستا كارزان، نوێنه‌ری مامۆستایانی گردبوونه‌وه‌كه به 964ی وت، 35 هه‌زار و 400 مامۆستا وه‌ك وانه‌بێژ وانه ده‌ڵێنه‌وه، كه ده‌كاته زیاتر له 29%ی رێژه‌ی مامۆستایان له كوردستان، جگه له‌وه جیاوازییه‌كی چینایه‌تی له نێوان مامۆستای هه‌میشه‌یی و وانه‌بێژ و دانه‌مه‌زراودا هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن بكرێن به هه‌میشه‌یی.
یه‌كێكی دیكه له‌و مامۆستایانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، به 964ی وت، 11 ساڵه مامۆستای وانه‌بێژه و داوا ده‌كات بكرێت به هه‌میشه‌یی.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا