140 کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراو لەناوبرا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن لیژنەی ئابووری قایمقامیەتیی قەزای بەردەڕەش 140 کیلۆ گوشتی سووری هیندی قەدەغەکراو لە شوێنێکی دوورەدەست .لەناوبرا

بۆتان شەمسەدین، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش بە 964ی وت، دوێنێ شەو ئۆتۆمبێلێک ویستوویەتی لە موسڵەوە بێتە سنووری قەزای بەردەڕەش و 140 کیلۆگرام لە گوشتی قەدەغەکراوی پێبووە و ویستوویەتی لە ناوچەکە ساغی بکاتەوە، بەلام لە لایەن بازگەی پێشمەرگەکان لە سنووری نێوان شاری موسڵ – ناحیەی باشیک دەستیبەسەردا گیرا.

وتیشی، خاوەن ئۆتۆمبێلەکە کورد بووە و خەڵکی سنووری قەزای بەردەڕەشە و لە لایەن پێشمەرگەکانی بازگەی شێخ عەلی دەست بەسەر بارەکەیدا گیرا، هەروەها سزایەکی قورسی مادیش درا و بەڵێننامەی پێ واژۆ کرا، ئەگەر دووبارەی بکاتەوە، دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.

دوای دەستبەسەرداگرتنی بارەکە، گۆشتەکە رادەستی لیژنەی ئابووریی قەزای بەردەڕەش کرا و لە درەنگانی شەوی رابردوودا لە شوێنێکی دوورەدەست بە تەواوی لەناوبرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا