"تەنیا بۆ ئەمشەو"
لە کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی کەرکوک قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لەناو شاری کەرکوک راگەیاند.
قەدەغەی هاتوچۆکە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیە لەنێوان خۆپیشاندەران.
عامر نوری شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بۆ 964، “ئێستا بە فەرمی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆمان دا و تەنیا بۆ ئەمشەوە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە هێور ببێتەوە، بەڵام هەر حاڵەتێکی نەخوزراو هەبێت درێژ دەکرێتەوە”.
دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە لە خۆپیشاندانەکەی کەرکوکدا کوژراو و بریندار هەبێت.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، بە چاوی خۆی بینیویەتی خۆپیشاندەر بریندارکراوە.
هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان.
ئێستا خۆپیشاندانە لە گەڕەکی رەحیماوا و رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک، خۆپیشاندەرە کوردەکان داوا دەکەن ئەو خێمانە لاببرێت کە خۆپیشاندەرە عەرەب و تورکمانەکان چەند رۆژێکە لەبەردەم بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كهركوك هەڵدراون.
ئەو خێمانە بۆ ئەوە هەڵدراون کە رێگە بگرن لە رادهستكردنهوهی بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كهركوك بە پارتی دیموکراتی کوردستان، كه پێشتر بارهگای خۆی بووه.