تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانی رەحیماوا دەکرێت

964+
ژووری هەواڵ

ئێستا خۆپیشاندانە لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکوک و خەریکە گرژی دروست دەبێت، هێزە ئەمنییەکان تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان.

پەیامنێری 964 لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکات و دەڵێت، خۆپیشاندەرەکان ویستوویانە نزیک ببنەوە لە خێمەی ئەو خۆپیشاندەرانەی رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوکیان گرتووە، بەو هۆیەوە تەقەیان بەسەردا کراوە.

کەمێک لەمەوبەر، خۆپیشاندەرێکی رەحیماوا بە 964ـی وت، “ئێمە دەمانەوێت رێگاکە بکرێتەوە، چونکە ئەو رێگا داخستنە زیانی زۆری پێگەیاندووین”.

به‌هۆی پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كه‌ركوك بە پارتی دیموکراتی کوردستان، كه‌ پێشتر باره‌گای خۆی بووه‌، تا دێت بارودۆخی كه‌ركوك ئاڵۆز ده‌بێت.

نزیکەی هەفتەیەکە لە بەردەم بینای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی كه‌ركوك خێمە هەڵدراوە و رێگای سەرەکی شارەکە لەگەڵ هەولێر گیراوە، لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرانەی خۆیان وەکو عەرەب و تورکمان دەناسێنن.