دیمكهنێك له بڕینى داره‌كانى گوندى دڕهمیر ... وێنه: پۆلیسی دارستانى شه‌قڵاوه
پۆلیسى شه‌قڵاوه به‌دواى دوو داربڕدا ده‌گه‌ڕێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه، به‌دواى دوو داربڕه‌وه‌ن، كه له گوندێكی سنووره‌كه‌یاندا، به نایاسایی داریان بڕیوه‌ته‌وه و هه‌ڵاتوون.
دوێنێ هه‌ینى 1.9.2023 بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، ده‌گه‌نه گوندی دڕەمیر له سنوورى قه‌زاى هەریر، زانیاری‌یان لایه كه چه‌ند داربڕێك به‌شێكی داربه‌ڕووه‌كانى سنوورى ئه‌و گونده‌یان بڕیوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ژینگەی سۆران هۆشداری لەناوچوونی دارستانەکان دەدات
عه‌قید وه‌لى حه‌مه‌د به‌ڕێبه‌رى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه، به 964ـى راگه‌یاند، له‌دوێنێوه به دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو كه‌سه‌وه‌ن كه داربه‌ڕوویان له‌سنوورى ئه‌و گونده بڕیوه.
وتیشی “فه‌رمانى دادوه‌رمان لایه بۆ ده‌ستگیركردنیان و له‌نزیكترین كاتدا ده‌ستگیریان ده‌كه‌ین”.
به‌قسه‌ى عه‌قید وه‌لى، یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى سنوورى شه‌قڵاوه‌یه و دووه‌میشیان له سنووره‌كه‌یاندایه.
پاراستنى ژینگه‌و دارستان له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادەی 21/ ژمارە / 10/ ساڵی / 2012/ لە یاسای دارستان رێكخراوه.
بەپێی ئه‌و یاسایه، ئەگەر دارێک تەمەنی لە ٥٠ ساڵ سەرووتر بێت، سزا مادییەکەی پێنج ملیۆن دینارە، یاساش رێگه‌ى به دادوه‌ر داوه 24 کاتژمێر بۆ پێنج ساڵ کەسی تۆمەتبار بە زیندانیکردن سزا بدات.