سەنتەری شاری کەرکوک - وێنە: 964
لە کەرکوک گیانلەدەستدان بە تەزووی کارەبا گەیشتە 14 کەس
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە شاری کەرکوک بەهۆی تەزووی کارەباوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵە گیانی لەدەست دا،
رووداوەکە لەگەڕەکی حیسابات روویداوە، بەڵام گەنجەکە دانیشتووی گەڕەکی قادسیە بووە، هاوڕێیەکی دەڵێت، هەفتەیەک بوو عومرەی ئەنجامدابوو.
محەمەد ئازاد هاوڕێی ئەو گەنجەیە بە 964ی وت، “ئەحمەدی هاوڕێم لە کاتی کارکردن بە کارەبای مۆلیدە، تەزووی کارەبا لێیداوە و گیانی لەدەستداوە”.
بەپێ سۆراغی 964 کە لە بەشی ئاماری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک دەستیکەوتووە، لە سەرەتای ساڵەوە تا ئەمڕۆ 14 کەس بە هۆی تەزووی کارەباوە لە شاری کەرکوک گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی