ئەمڕۆ لە کەرکوک 13 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ هەینی لە شاری کەرکوک و گوندەکانی دەورووبەری لە سێ رووداوی هاتوچۆدا 13 کەس برینداربوون و یەکێکیش گیانی لەدەستداوە.

یەکێک لە رووداوەکان لە سەنتەری شار و دووانی دیکەیان لە دەرەوەی شار بوون.

عەلی سەباح ئەفسەری هاتوچۆی شاری کەرکوک بە 964ی وت، دوا نیوەڕوێ ئەمڕۆ لە شەقامی نزیک بینای دادگای کۆنی شارەکە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ماتۆر سیکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی تەکسی روویدا، بەو هۆیەوە شۆفێری تاکسی و ماتۆرسوارەکە بریندار بوون.

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی گوندی مەنزلە و بەدیاریکراوی نزیک فولکەی تەل وەرد، لەنێوان کەرکوک حەویجە شەش کەس بریندار بوون و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستدا.

لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک ناحیەی ریاز، بەدیاریکراوی لەنزیک بینای سایلۆی ریاز، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک پێنج کەس بریندار بوون و برینەکانیان سووکە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی تەندروستی بریندارەکان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتی حەویجە، گەیشتنی ئەو بریندارانەی بە نەخۆشخانەکە بۆ 964 پشتڕاستکردەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی