گەڕان بەدوای تەرمی منداڵە هەشت ساڵانەکە بەردەوامە
964+
هۆگر عەدنان – کەرکوک
48 کاتژمێر بەسەر خنکانی “شەهرام سامی”ی تەمەن هەشت ساڵان تێدەپەڕێت و هێشتا هیچ ئاسەوارێکی تەرمەکەی نییە.
رووداوەکە رۆژی سێشەممە 29.8.2023 لە نێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری گۆپتەپەی کۆیە روویداوە.
شەهرام لەگەڵ خێزانەکەی لە چەمەچەماڵەوە بە مەبەستی کاتبەسەربردن چووبوونە ئەو شوێنە، بەڵام نەیانتوانی شەهرام لەگەڵ خۆیان بەرنەوە و کەوتە ناو ئاوەکەوە و خنکا.
ئێستاش تیمەکانی غەواس خەریکی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمی شەهرام.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا