سهگ پهلامارى كێڵگهیهكی قهلى دا و 80ـى لێ خنكاندن
964+
ئاسۆ وهرتى – سۆران
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەروچاوەی ناحیەی دیانا، دوو سەگ هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەیەکی بەخێوکردنی قەل و زیاتر لە 80 قەلیان خنکاندووە.
مام نەجمەدین خاوەنی کێڵگەکەیە بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، شەوی رابردوو دراوسێيەکيان تەلەفونی بۆ کردووە “تا گەیشتمە کێڵگە، سەگەکان ئیشی خۆیان کردبوو و دوورکەوتبوونەوە”.
دەشڵێت، سەگەکان زەرەری زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناریان لێداوە.