هاوڵاتیه‌كی شێلا و نه‌وه‌ستا به‌ڵام ده‌ستگیریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سلێمانى هاوڵاتییه‌ك له‌ناو كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كى كوردسات به ئۆتومبێله‌كه‌ى هاوڵاتییه‌كى شێلا و به‌جێیهێشت، به‌ڵام پۆلیس ده‌ڵێت “ئه‌و شۆفێره‌مان ده‌ستگیركردووه”.
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات، به‌دواى ئه‌و زانیارییانه‌دا چوون كه شۆفێرێك به ئۆتۆمبێل هاوڵاتییه‌كی شێلاوە و بۆ شوێنێكی نادیاریش هه‌ڵاتووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، تۆمه‌تبار ناچاركرا خۆی راده‌ست بکات.
پۆلیسی سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا.
به‌قسه‌ى پۆلیس، تۆمەتباره‌كه ناوى (ب. س. ح) له دایكبووی 2002 ـه‌و بە بڕیاری دادوەر به‌پێی مادده‌ی (31/406) راگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.