"کاری نەشیاویان لێ دەکرا"

هەشت کافتریا و شوێنی مەساج داخران

964+

زینوێ حەسەن

لە هەڵمەتێکی تیمەکانی قایمقامیەتی هەولێر، نۆ کەس دەستگیرکران و ژمارەیەک شوێنی مەساج و کافتریاش داخران.

درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەنتەری شاری هەولێر ئەو لیژنەیەی قایمقامیەت پێنج کافتریا و سێ شوێنی مەساج (شێلان) داخستووە.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بۆ 964 وتی، “هەڵمەتەکەمان بەردەوامە و ناوەستین، ئەو شوێنانەی داخراون مۆڵەتیان هەبووە، بەڵام سەرپیچییان کردووە”.

قایمقامی هەولێر دەڵێت، ئەو نۆ کەسەی دەستگیرکراون، حەوتیان ژنن و دووانیان پیاون، ئەوان لەسەر سەرپێچی و کاری نەشیاو دەستگیرکراون.

بەوتەی قایمقامی هەولێر، ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دادوەر بڕیار لەسەر جۆری سزاکەیان دەدات.