تیمێکی غەواز لە ئاوی زێی بچووکدا - وێنە: بەرگریی شارستانیی کۆیە
تەمەنی هەشت ساڵە
شەهرام 24 کاتژمێرە خنکاوە و هێشتا تەرمەکەی دیار نییە
964+
پێشەوا محەمەد
شەهرامی تەمەن هەشت ساڵ ماوەی 24 کاتژمێرە خنکاوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
رووداوەکە دوێنێ سێشەممە 29.8.2023 لە نێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری گۆپتەپەی کۆیە رووی داوە.
منداڵەکە ناوی شەهرام سامی شەفیق بوو و دانیشتووی چەمچەماڵ بووە، لەگەڵ خێزانەکەی بە سەردان چوونەتە ئەو شوێنە و لەوێ خنکاوە.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی راگەیان، لە دوێنێوە گەڕانێکی چریان دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەیان بۆ نەدۆزراوەتەوە.