جەو خۆش بوو

ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێم باران بارین بە رێژەی جیاواز و لە هەندێک شوێن نمەباران دەستی پێکردووە و پلەکانی گەرماش دوو پلەیەک دادەبەزن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان هەور و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتی جیاوازدا نمە باران دەبارێت.

هەروەها بڕی باران بارین لە 24 کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە ناوچەکان بڵاوکراوەتەوە بە شێوەیەک زۆرترین رێژە لە بارزان باریوە بە رێژەی 3.2 ملم.

ئەمڕۆ چوارشەممە 30.8.2023
کەش/ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت, ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەکات و شوێنى جیاوازدا.
خێراى با / لە سەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

سبەى پێنج شەممە 31.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەورى جیا جیا.
خێراى با / لە سەر خۆ -مام ناوەند دەبێت ( 10 – 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکور دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى