30 خولەک لە ژێر گڵ ماوەتەوە
له هه‌ولێر كرێكارێك گیانى له‌ده‌ستدا
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆى داڕمانى گڵ بۆ ناو چاڵى یه‌كێك له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه له‌هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێ، كرێكارێك گیانى له‌ده‌ستداو دووانیش ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون.
پڕرۆژهكه له جووتسایدى گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه‌ى شارى هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت.
شێخ كافى عه‌بدولقادر، به‌رپرسی ژوورى عه‌مه‌لیاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كرێكاره‌ى بۆ 964 دووپات كرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و كرێكاره زیاتر له 20 خولهك له‌ژێر گڵه دارماوهكهدا مابووه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
دوو له كرێكاره‌كانى دیكه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌متر له ژێر گڵه‌كه مابوونه‌وه ته‌نیا ته‌نگه‌نه‌فس بوبوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران بۆ چاره‌سه‌ركردن.
حەسەن رەمەزان، وتەبێژی سەندیکای کرێکاران لقی هەولێر، بە 964 وت، لە ماوەی ئەمساڵدا حەوت کرێکار لە هەولێر گیانیان له دەستداوە و 12 کرێکار بریندار بوون، زۆربەی حاڵەتەکان بە هۆی سوتان و کەوتنەخوارەوە بووە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن