دوو دیمه‌نى فڕۆكه‌كه له‌كاتى به‌ركه‌وتنى باڵنده‌كه و له‌كاتى چاككردنه‌وه .... وێنه: هێڵى فڕۆكه‌وانى عێراقی
ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ى له سلێمانى باڵنده خۆی پێدا كێشابوو چاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆكه‌كه‌ی هێڵى ئاسمانى عێراق چاككرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئاسمانى شارى سلێمانى، باڵنده‌یه‌ك خۆى پێداكێشابوو و زیانى پێگه‌یاندبوو.
فڕۆکەکە لە جۆری Boeing 737-800NG بوو، له شارى مه‌دینه‌ى سعودیاوه به كۆمه‌ڵێك سه‌رنشینى عومره‌كاره ده‌گه‌ڕایه‌وه سلێمانى.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئه‌و عومره‌كارانه‌ى له‌ناو فڕۆكه‌كه بوون خه‌ڵكی سلێمانى و گه‌رمیان و رانیه بوون و هه‌موو سه‌لامه‌ت بوون.
هێڵى ئاسمانى عێراقی بڵاویكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌یان رووبه‌ڕووى ئه‌و رووداوه بووه له‌لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ته‌وه چاككراوه‌ته‌وه و ئێستا ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كانى.
رووداوی بەریەککەوتنی باڵندە و فڕۆکە لە جیهاندا کێشەیەکی بەربڵاوە، بەپێی توێژینەوەیەک، کە لە پێگەی سیمپڵ فڵایتی تایبەت بە هەواڵ و زانیاریی فڕۆکەوانی بڵاوکراوەتەوە، باڵندەکان ساڵانە زیانی بەرچاو بە فڕۆکەکان دەگەیەنن، ئەگەر باڵندەکە بەر بزوێنەر، یاخود بەر جامی پێشەوەی فڕۆکەکە بکەوێت، مەترسی لەسەر فڕۆکەکە دروستدەکات.
بەپێی توێژینەوەکە، تێچووی ساڵانەی رووداوی بەریەککەوتنی باڵندە لەسەر کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی، لە جیهاندا 1.2 ملیار دۆلارە و تەنیا لە ئەمریکاش 400 ملیۆن دۆلارە، لە مێژووشدا تەنیا یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەم رووداوەوە تۆمارکراوە.