پێنج کەس لەسەر دزینی 12 ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج کەسی راگەیاند کە 12 ماتۆرسکیلیان دزیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 28.8.2023، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو پێنج کەسە لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک دەستگیرکراون، کە ماتۆڕیان لێدزراوە.

هەر پێنج دەستگیرکراوەکە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.

تۆمەتبارەکان لەلایەن نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیرکراون و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.