دیمه‌نى شوێنى نه‌مانى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان له ناحیه‌ى بالیسان ... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
سه‌ره‌مه‌نهۆڵ دزه‌كانى بالیسان ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له بالیسان، پۆلیس دوو كه‌سی ده‌ستگیركردووه كه تۆمه‌تى دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵى شه‌قامێكی ئه‌و ناحیه‌یه‌یان، له ئه‌ستۆیه.
رۆژى 15.8.2023 چه‌ند سه‌ره‌مه‌نهۆڵێكی جووتسایدی ناحیه‌ى بالیسان دیار نامێنێت، شاره‌وانى به دواىدا ده‌چێت، دواتر له رێگه‌ى كامێراى چاودێرى ماڵێكى ئه‌و ناحیه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت، دوو كه‌س ئه‌و سه‌ره‌مه‌نهۆڵانه‌یان بردووه.
مەهدی مستەفا، بەڕێوه‌بەری ناحیەی بالیسان بە 964ـی راگه‌یاند، ئه‌و دوو كه‌سه‌ى به تۆمه‌تى دزینى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كان ده‌ستگیر كراون، دانیشتووى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ناحیه‌كه‌یانن و وتیشی “ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ر داوای شاره‌وانىی بالیسان بووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌مه‌نهۆڵه‌كانیان بردووه، كاریان ئاسن فرۆشتن بووه و له كامێراى چاودێریش به روونى ده‌رده‌كه‌ون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دوو كه‌سه‌كه به ماده‌ى 446 له یاسای سزادانى عێراقی ده‌ستگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.