بەشی پەرستاری لە پەیمانگای مێرگەسۆر دەکرێتەوە
964+
هێرۆ مەولودی
پەیمانگای تەکنیکیی مێرگەسۆر، لە پلانی خوێندنی ئەمساڵی خۆیدا بۆ یەکەمین جار بەشی پەرستاری زیاد کردووە و 30 قوتابی بۆ ئەم بەشە وەردەگرن.
تاڵب محەمەد راگری پەیمانگای تەکنیکیی مێرگەسۆر، دەربارەی پلانی نوێی پەیمانگاکەیان بۆ ساڵی نویێ خوێندن بە 964ی وت، بە هۆی پێداویستی دەڤەرەکە و رەخساندنی هەلی کار، بەشی پەرستاری لە پەیمانگاكهیاندا زیاد دەکرێت.
وتیشی، “قوتابیانی پۆلی 12 لە سەرتاسەری کوردستان دەتوانن فۆرمی زانکۆلاین بۆ پەیمانگاکەمان پڕ بکەنەوە و 25 قوتابی بە پێشبڕکێ و 5 قوتابیش بە شێوەی پارالێل وەردەگیرێن، لە ماوەی 2 ساڵدا لە بەشی بەیانیان و ئێواران خوێندنیان تەواو دەکەن” .
پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر ساڵی 2021ـهوه بە فەرمی قوتابیان لە هەموو هەرێمی کوردستان وەرەگرێت و سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێره.