لە هەولێر 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندن دەستیبەسەردا گیرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

درەنگانی شەوی رابردوو یەکشەممە، تەندروستی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 140 پاکەت قاوەی کێش دابەزاندنی راگەیاند و دەڵێت، رێگەپێدانی تەندروستی نەبووە.

خاوەنی قاوەکە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە ریکلامی بۆ کردووە و بەسەر هاوڵاتیاند ساغیکردووەتەوە.

“خاوەنەکەی رێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی تەندروستی نەبووە، بۆیە سزا دەدرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بە دوور بگرن لەم جۆرە بەرهەمانەی کە بۆ کێش دابەزاندن بەکاردێت و لە کاتی بەکارهێنانیشی پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆر و لە دەرمانخانەکاندا وەربگیرێت.