تانکییەکانی ئاوی گشتیی گوندی باجەلێ ژەنگاوی و کون بوون

+964
هەژین فەتاح

گوندی باجەلێ گلەیی دەکەن لە ژەنگاویبوونی تانکییەکانی ئاوی گوندەکەیان، کە بە هۆی ژەنگگرتنەوە ئاوەکەیان پیس بووە و تانکییەکان ئاویشیان لێ دەڕژێت.

هۆگر شەرەفانی، هاوڵاتییەکی گوندی باجەلێیە و بە 964ی وت، تانکییەکانی گوند زۆر کونن و ژەنگاوی بوونە و لە کاتی هاتنەوەی ئاوی سەرەکییش، یەکسەر ئاو دێتە خوارەوە، زێدەباری پیسبوونیشی.

میهران لوقمان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسروک بە 964ی وت، “ئێمە لەگەڵ خەڵکی گوند دانیشتووین و بەدواداچوونمان کردووە، لایەنی پەیوەندیداریش هاتووەتە راسپاردن، بۆ ئەوەی کێشەکە چارە بکرێت”.

گوندی باجەلێ سەر بە ناحیەی قەسرۆکە لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا