سەنتەری شێلادزێ - وێنە : 964
یاریگەیەکی وەرزشی لە شیلادزێ دێتە دروستکردن
964+
هەژین فەتاح
یاریگەیەکی ستاندارد بۆ یانەی شێلادزێ دروست دەکرێت، یانەکە بێ یاریگەیە و بە کرێ لە یاریگەی ئەهلیدا راهێنان دەکەن، ئەو یاریگەیانەشی یاریی تێدا دەکەن رووبەرەکانیان کەمن و کێشە بۆ ناوبژیوانان دروست دەکات.
ئەندازیار سەربەست حوسێن سەرۆکی شارەوانیی ناحیەی شێلادزێ بە 964ـی وت، یاریگەیەک دێتە دروستکردن بۆ یانەی شێلادزێ و ئەمە بەشێکە لەو پرۆژە گەورەیەی وەرزش، کە زۆر بەشی دیکەی وەرزشی لە خۆ دەگرێت و رووبەری پڕۆژەکە 60 بۆ 65 هەزار مەتر چوارگوشەیە و پارکی راوەستاندنی ئوتومبێلی لێ دەبیت و هەموو وەرزشوانانی سنووری قەزای ئامێدی لێی سودمەند دەبن.
وتیشی، ئێستا کار لە سەر دیزاینەکەی دەکرێت و پڕۆژەکە لە قوناغی سەرەتاییدایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا