سێ داعشی تلیاک فرۆش گیران
964+
عادل کانەبی
دژە تیرۆری عێراقی ئەمڕۆ لە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە خانەقین داویانە بەسەر چەند چەکدارێکی داعشدا دوای ئەوەی دەستیان کردووەتەوەو تەقەیان کردووە، دەستگیر کراون، دەبینن جگە لە چەک و تەقەمەنی، بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان پێبووە.
شانەی ئەمنی عێراق دەڵێت داعشەکان سێ دانە بوون، پێشتر زانیاری هەواڵگرییان هەبووە لەسەریان کە بازرگانی مادەی هۆشبەرن، بۆیە چوونەتە سەر شوێنەکەیان و دواییش هەر وا دەرچووە، چەکی زۆر و مادەی هۆشبەریان لابووە.
وێنەی سێ داعشەکە و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ هەواڵەکە بڵاوکردووەتەوە.