بەفڕۆکەی F16 چەکدارانی داعش بۆردومان کران

964+

فەهمی نەبی

شانەی جەنگیی عێراق لە ناوچەی “وادی شا”ی کەرکوک پێگەیەکی داعشیان بۆردومان کردووە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کە بڵاوکراوەتەوە، دوای بۆردومانکردن ئەوە ناوە دەبێتە یەک پارچە ئاگر.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی جەنگی عێراق بە فڕۆکەیەکی F16 پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان بۆردومان کردووە و سەرجەم ئەو چەکدارانەی لەناو پێگەکە بوونە کوژراون.

شانەی جەنگی عێراق رایگەیاندووە، ئەو کردەیە لە ئەنجامی زانیاریی وردی هەواڵگری بووە، بەڵام لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە نەکراوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی رێکخراوی داعش، کە کوژراون چەندن.