گردێکی شوێنەواری دەدرێتەوە شوێنەواری سلێمانی
964+
پێشەوا محەمەد
گردی کونارەی شوێنەوار ئەمڕۆ درایەوە بەشی شوێنەوار و لەمەودوا پاراستنی دەکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتییەکە.
پێشتر ئەو گردە شوێنەوارییە لە لایەن هێزەکانی 70ـەوە پارێزگاری لێ دەکرا و ئەمڕۆ شەممە 12.8.2023 رادەستی شوێنەواری سلێمانی کراوەتەوە.
لە کونارەدا 120 دەقی مێخی مۆر و ئامێری کانزای و ئێسکی حەیوانی دڕندەی وەکو شێر و پاشماوەی بیناسازی و خەزانەی دانەوێڵە و دۆزراونەوە.
سەربەست حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەو گردە لە ساڵی 1947ـەوە وەک شوێنەوار تۆمار کراوە و لە ساڵی 2012ـەشەوە لە لایەن کۆمپانیای پاریس وەنی فەڕەنسییەوە کاری کنە و پشکنینی تێدا دەکرێت”.
وتیشی، “گردەکە پێنج دۆنمە و مێژووەکەی بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و رووبەرەکەی پێنج دۆنمە”.
گردەکە دەڕوانێتە لای راستی رووباری تانجەڕۆ، کە پێنج کیلۆمەتر لە شاری سلێمانییەوە دوورە.