بۆ سێ ساڵى داهاتوو

لە کەرکوک بە تیروپشک ناوى حاجیان راکێشرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بۆ یەکەمین جار ناوی حاجیان بۆ سێ ساڵى بەشێوەی تیروپشکى ئەلیکترۆنى راکێشرا، ئەوانەشى تەمەنیان هەیە رێژەکەیان بۆ 60% کەمکرایەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5.9.2024 لەناو بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەئامادەبونی پارێزگاری و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوە و بەرێوەبەری گشتیی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، بۆیەکەم جار بەشێوەى تیروپشکی ئەلیکترۆنی ناوی حاجیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ سێ ساڵی داهاتوو ئەنجامدرا.

شێخ دلێر بەرزنجی جێگری بەرێوەبەری دەستەی حەج وعەمرەی کەرکوک بە 964ـی وت، لە کەرکوک 85 هەزار هاوڵاتی ناوی تۆمار کردوە بۆ فەریزەی حەج، لەسەرتاسەری عیێرقیش سێ ملیۆن هاوڵاتی ناوى نوسیووە.

تیروپشکەکە بۆ هەر سێ ساڵی 2025 و 2026 و 2027 ئەنجامدرا.

بەپێى تیروپشکەکە بێت، بۆ هەرساڵێک لە شاری کەرکوک هەزار و 280  کەس دەچێت بۆ حەج، ساڵانی پێشوو سەرجەم ئەوانەی تەمەنیان لە سەروی پەنجا ساڵ بوو راستەوخۆ دەرۆیشتن، بەڵام بەهۆی زۆری توشبوانی حاجیانى ئەو تەمەنە بە نەخۆشی لە کاتى مەراسیمى حەجدا، بۆ ئەمساڵ رێژەکەیان بۆ 60% کەمکراوەتەوە.

تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم دەکرێت

تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم دەکرێت