وەرگێڕی پڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ زمانی کوردی کۆچی دوایی کرد
964+
فەهمی نەبی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نووسەر و وەرگێڕی بەناودەنگی کورد عەبدولکەریم شێخانی لە تەمەنی 90 ساڵی کۆچی دوایی کرد، ئەو لە زمانی عەرەبی کارامەییەکی زۆری هەبووە، دوای رێکەوتنی 11ی ئاداری 1970 وەک وەرگێڕێکی کارا بەشداری لە وەرگێڕانی پرۆگرامەکانی خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی کردبوو.
دەیان بەرهەمی لە زمانی عەرەبییەوە کردوون بە کوردی، دیارترینیان رۆمانی (براکوژی) نیکۆس کازانتزاکیس لە عەرەبیەوە وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی.
عەبدولکەریم شێخانی لە ساڵی 1933 لە کۆیە لەدایک بووە، ئەو لە تەمەنی 20 ساڵی بۆ خوێندنی ئامادەیی هاتووەتە هەولێر، ناوەڕاستی ساڵانی 1950 وەک مامۆستا لە گەرمیان دامەزراوە.
لە ساڵانی 1960 وەک هاوڕێی نزیکی مام جەلال ناسرابوو، بەشدارییان لە کاری سیاسی کردووە و ئەندامێکی کارای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لەو ساڵانە لەسەر کاری سیاسی دوو ساڵ دەستگیر کراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 90 ساڵی گیانی لەدەست دا.