له ئامێدی هێشتا ئاژه‌ڵ له شه‌قام و کۆڵانه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن
+964
هەژین فەتاح
پرۆژه‌ی سەربڕخانەی ئامێدی، کە دەکەوێتە کومەڵگه‌ی قەدشی سەر بە قەزای ئامێدی، ماوەی 7 مانگە تەواو بووه، به‌ڵام نه‌كه‌وتووه‌ته كار، بۆیه هێشتا ئاژه‌ڵه‌كان له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دێنه سه‌ربڕین.
به‌هۆی به‌كارنه‌خستنی پرۆژه‌كه، هێشتا ئاژەڵهكان لە شه‌قام و کۆلانەکان سه‌رده‌بڕدرێن، ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی بۆ هاوڵاتیان، به هۆی زیانی ته‌ندروستی و پیسكردنی ژینگه و شهقامهكانەوە.
فەرهاد مەولود بەرپرسی بنکەی ڤیتێرنەری لە ئامێدی، بە 964ی وت، ئه‌وان ته‌نده‌ریان راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژەكه به‌كار بخرێت.
هه‌روه‌ها وتی، “سەربڕخانەكه بۆ هەموو قەزای ئامێدیە و رۆژانە توانای هەیە 50 گوێره‌كه، یان 100 بەرخی تێدا سه‌رببڕدرێت، كه لە ژێر چاودێریی پزیشكی ڤیتێرنەریدا دەبێت”.
964 ده‌زانێت، قایمقامیه‌تی ئامێدی نرخی وه‌رگرتنی سهربڕخانهكهی له رێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه راگه‌یاندووه، كه جێبەجێکردنی رێنماییەکانیش له‌خۆده‌گرێت و كاره‌كانیش لە ژێر سەرپەرشتی نوژداری ڤیتێرنەریدا دەبێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا