یوڤێنتۆس له خوله‌كانی ئه‌وروپا ده‌ركرا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا “یوێفا” بڕیاری دا یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالی لە بەشداریکردن لە خولی کۆنفرانسی ئەوروپا له وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌ربكات و سزایه‌كی قورسیشی داراییشی بدات.
یوڤێنتۆس وەرزی رابردوو له خولی ئیتالیا پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێنا، دوای ئەوەی 10 خاڵی لە كۆی خاڵه‌كانی لێ كه‌مكرایه‌وه، ئەمەش بەهۆی کێشەی ساختەکاری له دەستکەوتی دارایی.
فیدراسیۆنی ئه‌وروپا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: “دەسەڵاتی چاودێریی دارایی یوێفا دانی بەوەدا ناوە یانه‌ی یوڤێنتۆس چوارچێوەی رێکخستنی فیدراسیۆنی ئەوروپای پێشێل کردووە، هەروەها رێکەوتنی یەکلاییکردنەوەی پێشێلی کردووە کە لە مانگی ئابی 2022 واژۆ کراوە، بۆیه بڕیار درا بە دەرکردنی یانه‌كه لە پاڵەوانیهتییهكانی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ تیپهكاتی پیاوان لە وەرزی 2023-2024.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا به سەپاندنی پێبژاردنی زیادە بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بەسەر یانەکەدا، کە 10 ملیۆن یۆرۆ تەنیا لە حاڵەتێکدا جێبەجێ دەکرێت، کە بەیاننامە داراییەكانی ساڵانەی یانەکە بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 پابەند نەبێت بەو مەرجە ژمێریارییانەی، کە دیاریکراون.
بڕیاریشه یانەی فیۆرێنتینا، کە پلەی هەشتەمی وه‌رزی رابردووی به‌ده‌ستهێنا، له بری یانه‌ی یوڤێنتۆس بەشداریی خولی كۆنفرانسی ئه‌وروپا بكات.