زانكۆی نەورۆز 36 هەلی كاریی راگەیاند

964+
هێڤی دێوالی- دهۆك
هەركەسێك خاوەنی بڕوانامەی دكتۆراو ماستەرە لە زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی كوردستان و دەرەوە و دەیەوێت لە زانكۆی نەورۆز كاربكات دەتوانێت پەیوەندیان پێوە بكات.

زانكۆی نەورۆز ئەمڕۆ 15.7.2023 بۆ دەرچوانی ئەو بڕوانامانە 36 هەلی كاری راگەیاند و تا 27ی ئەم مانگە دەرچوەكان دەتوانن سیڤیەكانیان بنێرن بۆیان.

ئەو كەسەی كە سیڤی دەنێرێت، دەبێت هاوڵاتی عێراقی بێت و بتوانێت بە شێوەیەكی مۆدێرن وانە بڵێتەوە و شارەزای نێودەوڵەتی هەبێت.

فەرسەت مەحمود، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی نەورۆز لە دهۆک بە 964ـی وت، ئەو كەسانەی كە وەردەگیرێن لە كۆلێژەكانی ئەندازیار و زمان و یاسا و زانستە سیاسەكان كاردەكەن.

ئارەزومەند دەتوانێت سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیڵە.
[email protected].

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد