لەم گەشتەی هەواڵەوە زانیاری بزانە
بە فێڵێک سێ ئۆتۆمبێلی ئاخر مۆدێلیان بردووە و هەڵاتوون
964+
ژووری هەواڵ
-بە قسەی چەند کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی، سەرەتای مانگی رابردوو، دوو کەس چوونەتە لایان و بە ناسنامەی ساختە سێ ئۆتۆمبێلیان لێ بەکرێگرتوون، کەچی دوای تەواوبوونی وادەی بەکرێگرتنەکە نەهاتوونەتەوە و دیار نەماون.
-قایمقامیەتی کەلار بڕیاریداوە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەی یەدەگی نەبێت سزای بدات.
-بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی تەندروستی كوشتارگەی سەیدسادق داخرا.
-بەگوێرەی نووسراوێک، لە ئەمڕۆوە هاوڵاتیانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەتوانن ئیقامەی سێ مانگی لە هەرێمی کوردستان وەربگرن ئەگەر بە مەبەستی گەشتوگوزار هاتبن.
-“تەنیا ئەمساڵی 2023، شەش کەس لە رووباری خابووری زاخۆ خنکاون” ئەمە ئەو هۆکارەیە کە بەرپرسانی ئەو شارە دەیگەڕێننەوە بۆ قەدەغەکردنی مەلەوانی لە رووبارەکەدا.
ریپلەیسی بکەینەوە