كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆك په‌یوه‌ندی به خانمه پیره‌كه‌وه كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی تیمۆسی ویای كوڕی جۆرج ویای سه‌رۆكی لیبیریای بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاماژه‌ی به‌وه دا، گرێبه‌ستی ویا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه و به به‌های 10.3 ملیۆن یۆرۆ واژۆ كراوه.
تیمۆسی ویا له 2019ـه‌وه له یانه‌ی لیلی فه‌ڕه‌نسی یاریی ده‌كرد و یاریزانی باڵی راسته، ده‌چێته شوێنی كوادرادۆی یاریزانی كۆڵۆمبی، كه له‌م رۆژانه ریزه‌كانی یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی جێهێشت.
تیمۆسی له 2000 له نیویۆرك له‌دایكبووه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا یاریی ده‌كات، كه له مۆندیالی قه‌ته‌ڕیش به‌شداربوو.
تیمۆسی، كوڕی جۆرج ویای ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی لیبریا و یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و میلانه، كه تاكه یاریزانی ئه‌فریقییه براوه‌ی بالۆن دۆر بوو له 1995.
جۆرج ویا ئێستا سه‌رۆكی وڵاتی لیبریایه.